ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس شۆڕشی شوێنگرتنەوەی ئێمباپێ دەستپێدەکات

کەتیبەکەی ئێنریکێ بێ سوپەرستار دەبێت

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان دەیەوێت بۆ شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ، هەریەکە لە ڤیکتۆر ئۆسیمین و خڤیچا کڤاراتسخێلیا بگوازێتەوە ریزەکانی.

پێشبینی شۆڕشێکی گەورەی پاریسییەکان لە هاوینی داهاتوودا دەکرێت، دوای ئەوەی کیلیان پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و لە کۆتایی ئەم مانگە، هیچ پەیوەندییەکی بە یانە پاریسییەکەوە نامێنێت.

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانان تەرخانکردووە، لە ئێستا لویس ئێنریکێ کار لەسەر ئامانجەکان دەکات.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پاریس دەیەوێت ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری و کڤارا، کاپتنی جۆرجی رازیبکات، تاوەکو سەردەمێکی نوێ لە پاریس دەستپێبکرێت.

لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە پاریسییەکە پێشتر رۆڵی لە گواستنەوەی ئۆسیمین لە لیلەوە بۆ ناپۆلی گێڕا. لەلایەکی دیکەشەوە یاریزانە لویس ئێنریکێ بە ئاستی کڤارا دڵخۆشە.

لەدەستدانی ئێمباپێ، گورزێکی کوشندەیە بۆ ئارەزووە بێکۆتاکانی پاریس بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ. بە تایبەت دوای تەواوبوونی سەردەمی زێڕینی نێیمار دا سلیڤا و لیۆنێل مێسی، ئەمجارە پێکهاتەکەی ئێنریکێ بێ سوپەرستار دەبێت.

پاریس تەنیا دوو یاری بەرامبەر نیس و مێتز لە لیگ وەن ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button