ئه‌مریکاگرنگترین

هەڵبژاردەی بەڕازیل پاڵپشتی لە ڤینیسیۆس جونیۆر دەكات

Yariga App

یاریگا –

هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشكرایكرد، پێش یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بۆ پشتگیریكردن لە ڤینیسیۆس جونیۆر پێش دەستپێكردنی یارییەكە چاكەتێكی تایبەت لەبەر دەكەن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:30 هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەكی دۆستانەدا، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری هەڵبژاردەی بەڕازیل بكات.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هەڵبژاردەی بەڕازیل لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، پێش دەستپێكردنی یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیا یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل چاكەتێكی تایبەت بۆ پشتگیریكردن لە ڤینیسیۆس جونیۆر لەبەر دەكەن.

لە بەیاننامەكەی سامبادا هاتووە:

لە كاتی گوتنەوەی سروودی نیشتیمانیدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل چاكەتێك لەبەر دەكات، كە پشتگیری لە هەڵمەتی ” یەك پێست، یەك ناسنامە” دەكات. كە بە زمانەكانی پۆرتوگالی، ئینگلیزی و ئیسپانی لەسەر پشتی چاكەتەكە دەنوسرێت، بۆ ئەوەی پەیامەكە بگاتە هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرتاسەری جیهاندا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهۆی ئەوەی پرسیارەكان دەربارەی رەگەزپەرستی بوون، ڤینیسیۆس جونیۆر دەستی بە گریان كرد.

ڤینیسیۆس جونیۆر، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button