فه‌ره‌نساگرنگترین

بەر لە جەنگی فیناڵەکەی بوداپێست زەبرێک بەر پاریس سانجێرمان دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

بە کەمتر لە دوو هەفتە پێش فیناڵی چامپیۆنزلیگ، زەبرێکی بەر پاریس سانجێرمان دەکەوێت.

ئەمشەو تیمەکەی لویس ئێنریکی کە پێشتر نازناوەکەی خولی فەڕەنسی مسۆگەرکردبوو، لە کۆتا هەفتەی خولەکە بوە میوانی پاریس ئێف سی و 2-1 بە خاوەن ماڵ دۆڕان، لەو یارییەی کە تێیدا راهێنەرە ئیسپانیەکە بە تەواوی ئەستێرە سەرەکییەکانیەوە چووە یاریگا لەکاتێکدا کەمتر لە تەنها دوو هەفتەیان لەپێشە بۆ فیناڵەکەی بوداپێست بەرامبەر ئارسیناڵ.

زیانی گەورەی ئێنریکی تەنها دۆڕاندنی یارییەکە نەبوو، بەڵکوو پێکانی عوسمان دێمبێلیش بوو کە بەناچاریی یاریگای جێهێشت.

دێمبێلی خاوەنی باڵۆندۆر و ئەستێرەی یەکەمی پاریس سانجێرمان، لە خولەکی 27ی یارییەکە خۆی داوای گۆڕانکاریی کرد و یارییەکەی تەواو نەکرد.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە وەرزشییەکان، ئەستێرە فەڕەنسیەکە پێکانی ماسوولکەی بۆ دروستبووە و هێشتا یانەکەی هیچ شتێکی فەرمی لەبارەیەوە رانەگەیاندووە. ئەوەی هەیە ئێستا لەلایەن پزیشکەکانی یانەکەوە پشکنین بۆ جۆر و ئاستی پێکانەکەی دەکرێت.

پێکانی دێمبێلی نەک تەنها ترسی لای هاندەرانی پی ئێس جی، بەڵکوو لای هاندەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی دورستکردووە. بەوپێیەی لەکاتێکدا تووشی ئەم بارودۆخە بووە کە کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button