ئیسپانیاگرنگترین

لە زاری خۆیەوە؛ سیمیۆنی بڕیاری کۆتایی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی بە لێدوانێک کۆتایی بە دەنگۆیەکان هێنا و داهاتووی خۆی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکراکرد.

ئەمشەو ئاتلێتیکۆ لە هەفتەی 37ی خولی ئیسپانی کۆتا یاریی خۆیان لەنێو یاریگای ریاز ئێر میترۆپۆلیتانۆ ئەنجام دا و توانیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە جێرۆنا ببەنەوە.

سیمیۆنی کە بۆ یەکەم جار لە نۆڤێمبەری ساڵی 2011 پۆستی راهێنەرایەتی رۆخی بلانکۆی وەرگرت، لەو یانەیەی کە وەک یاریزانیش لە دوو ماوەی جیاوازدا درێسکەی پۆشیبوو، ئەم وەرزە بەبێ نازناو کۆتایی پێهێنا و لە لالیگاش پلەی چوارەمی گرتووە. ئەوەش دەنهۆی رۆشتنی زیاترکرد.

لە لێدوانی دوای  بردنەوەکەی جێرۆنا وتی

ئەگەر زۆر راستگۆبم لەگەڵتاندا، بیری لە وەرزی داهاتوو دەکەمەوە. بیر لە خۆم دەکەمەوە. بەردەوام دەبم، بەڵام بیر لەوە دەکەمەوە چۆن بچینە وەرزی نوێوە.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە لە ماوەی کارکردنی لەگەڵ یانە مەدریدیەکە، توانیویەتی 8 نازناو بباتەوە. کە دیارترینیان دوو خولی ئیسپانی و یۆرۆپالیگ بووە. دوو جاریش گەیشتووەتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ بەڵام بەخت یاوەری نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button