ئیسپانیاگرنگترین

مۆرینیۆ لە ریال مەدرید دەست بە کار دەکات؛ قسە لەگەڵ سێ ئەستێرەی یانەکە دەکات

یەکەم بڕیاری سپێشەڵ وەن چییە؟

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، بەربژێری سەرەکی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، پێش وادەی فەرمی دەستبەکاربوونی، جڵەوی تیپەکەی گرتووەتە دەست.

پێگەی OK Diario بڵاویکردووەتەوە، مۆرینیۆ لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندیی راستەوخۆی بە سێ کۆڵەکەی سەرەکیی یانەکەوە کردووە.

ڤینی؛ سەربازە نوێیەکەی مۆرینیۆ

گەورەترین سەرنجی مۆرینیۆ لەسەر ڤینیسیۆس جۆنیۆرە، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پەیامێکی روونی بۆ ئەستێرە بەڕازیلییەکە ناردووە؛ دەبێت ببیتە سەربازی من لە نێو یاریگادا.

مۆرینیۆ دەزانێت کە ڤینیسیۆس تەنیا یاریزان نییە، بەڵکوو کاریگەرترین کەسایەتی نێو ژووری خۆگۆڕینە و هەموو یاریزانەکان خۆشیاندەوێت. پلانی مۆرینیۆ ئەوەیە ئەگەر ڤینی بە پڕۆژەکەی رازی بکات، تەواوی تیپەکە بەدوایدا دێن. مۆرینیۆ دەیەوێت سەرکردایەتییەکی شەڕانگێز و بەهێز بداتە ڤینیسیۆس.

جۆزێ مۆرینیۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر

 کورتوا و ئێمباپێ؛ گەرەنتیی سەرکەوتن

جگە لە ڤینی، مۆرینیۆ لەگەڵ تیبو کورتوا و کیلیان ئێمباپێش قسەی کردووە. مۆرینیۆ دەیەوێت کورتوا وەکوو قەڵغانێکی پۆڵایین لە دواوە بمێنێتەوە و ئێمباپێش وەکوو چەکێکی بکوژ لە پێشەوە بێت. ئەم پەیوەندییە راستەوخۆیانە نیشانەی ئەوەن کە مۆرینیۆ دەیەوێت پێش گەیشتنی بۆ بێرنابیۆ، هەموو ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان تێپەڕێنێت.

جۆزێ مۆرینیۆ و کیلیان ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button