ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

چوار یانە نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە نێوان ئارسێناڵ و لیڤەرپوول و مان سیتی یەکلا دەکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

لە نێوان ئارسێناڵ و لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتیدا چوار یانە خاڵی هاوبەشی نێوان خشتەی یارییەکانی هەر سێ یانەکەن، کاریگەریی تەواویان لەسەر ئاڕاستەی کێبڕکێی نازناوەکە دەبێت.

یانەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرس، ئاستۆن ڤیلا، برایتن و وۆلڤەرهامتن یارییان بەرامبەر ئارسێناڵ و لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ماوە، ئەنجامی ئەو چوار یانەیە بەرامبەر سێ یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی کاریگەرییەکی تەواوی لەسەر ناسنامەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەبێت.

ئارسێناڵ (64 خاڵ) و لیڤەرپوول (64 خاڵ) و مانچێستەر سیتی (63 خاڵ) کێبڕکێیەکی بەهێز لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەکەن، لەکاتێکدا هێشتا 10 گەڕ لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە ماوە و چوار یانەی هاوبەش هەن لەو دە گەڕە یاریی بەرامبەر هەر سێ یانەکە دەکەن.

رێگای گەیشتن بە نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ
رێگای گەیشتن بە نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ

تۆتێنهام هۆتسپێرس: لە گەڕەکانی کۆتایی تۆتێنهام هۆتسپێرس کاریگەرییەکی تەواوی لەسەر ناسنامەی پاڵەوانی ئەم وەرزە دەبێت، لە گەڕی 34 و 35 و 36 سێ یاریی لەسەریەک بەرامبەر هەر سێ یانەکە دەکات، سەرەتا میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات، دواتر لە دێربی لەندەن میوانداریی ئارسێناڵ دەکات و لە گەڕی سی و شەشەمینیش دەبێتە میوانی لیڤەرپوول.

ئاستۆن ڤیلا: یەکێکی دیکە لە رکابەرە هاوبەشەکانی سێ رکابەرەکەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤیلایە، ڤیلانس کە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ دەکات و بە کۆکردنەوەی 55 لە پلەی چوارەم دێت، لە گەڕێ سی و یەکەم دەبێتە میوانی مان سیتی، دواتر لە گەڕی سی و سێیەم دەبێتە میونای ئارسێناڵ و لە گەڕی پێش کۆتایی خولەکەش میوانداریی لیڤەرپوول دەکات.

وۆلڤەرهامتن: گوورگەکان لایەنێکی دیکەی یەکلاکەرەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە دەبن، وۆلڤز کە بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت، لە گەڕی کۆتایی ئەم وەرزە دەبێتە میوانی لیڤەرپوول، لە گەڕی سی و شەشەم دەبێتە میوانی مان سیتی و لە گەڕی سی و چوارەمینیش میوانداریی ئارسێناڵ دەکات.

برایتن: چورارەمین خاڵی هاوبەشی نێوان سێ رکابەرەکەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ برایتنە، لە گەڕی داهاتوو میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات، لە گەڕی دواتر برایتن دەبێتە میوانی لیڤەرپوول و لە گەڕی سی و دووەمیشدا میوانداریی ئارسێناڵ دەکات، کە برایتن بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت و کێبڕکێ لەسەر گەیشتن بە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو دەکات.

پێشبینی ئۆپتا بۆ پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ
پێشبینی ئۆپتا بۆ پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ

رێگای کامیان ئاسانترە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە؟

گەرچی ئارسێناڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و تێنووترە بۆ ئەوەی دوای 20 ساڵ بە نازناوی پرێمەرلیگ شاد بێتەوە، بەڵام گەنەرز لەو یارییانەی ماویەتی بەرامبەر یانەکانی 10 پلەکەی پێشەوەی ریزبەندی تەنیا یەک یاریی لە یاریگای خۆی دەکات و پێنج یاریی بەرامبەر ئەو یانانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت.

کەچی لیڤەرپوول بەرامبەر ئەو یانانەی لە 10 پلەکەی پێشەوەی ریزبەندیی خولەکە دێن، سێ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت و سێ یاریشی لە ئانفێڵد دەبێت، مانچێستەر سیتیش بەرامبەر ئەو یانانە چوار یاریی لە یاریگای خۆی دەبێت و تەنیا دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت.

بەگوێرەی ئاژانسی ئۆپتا، مانچێستەر سیتی زۆرترین چانسی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، ئارسێناڵ لەنێو سێ بەربژێرەکە کەمترین چانسی هەیە لەکاتێکدا پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

ریزبەندیی ئێستای پرێمەرلیگ
ریزبەندیی ئێستای پرێمەرلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button