یاریگا –
بۆیەکەمجار لە مێژوودا یارییەکی تۆپی پێی ئەمریکی NFL لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ئیسپانیا دەکرێت، کە یاریگاکەی مەدرید لە قۆناخی کۆتایی نۆژەنکردنەوەی دایە.
رۆدجێر گۆدێل سەرۆکی کۆمەڵەی خولی تۆپی پێی ئەمریکی بەفەرمی رایگەیاند، ساڵی داهاتوو یارییەکی تۆپی پێی ئەمریکی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت، کە یانەی ریال مەدرید بووەتە هاوبەشێکی سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئەمریکی کە بە NFL ناسراوە.
🏈 THE @NFL IS COMING TO THE BERNABÉU! 🏟️@MundoNFL | #NFLMadridGame pic.twitter.com/vMboGTelMC
— Real Madrid C.F. 🇬🇧🇺🇸 (@realmadriden) February 9, 2024
دوای ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و مەکسیک و کەنەدا، یەکەمجارە یاریی تۆپی پێی ئەمریکی لە ئیسپانیا بکرێت، کە تاوەکو ئێستا 50 یاری لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوون، ساڵی داهاتووش یارییەکی تۆپی پێی ئەمریکی لە بەڕازیل لە شاری ساوپاولۆ دەکرێت.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ئیسپانی دەڵێت :’هاتنی یاریی تۆپی پێی ئەمریکی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووداوێکی گەورە دەبێت لە مێژووی وەرزش، ئەم هاوبەشییەی نێوان ریال مەدرید و NFL وادەکات براندەکەمان لە جیهاندا بەهێزتر بێت، شانازیی بەم هەنگاوەمان دەکەین، لە سەرانسەریی جیهان پێشوازیی لە ملیۆنان هاندەر دەکەین’.