ئاسیاسعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ داوای گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات

Yariga App

یاریگا-

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، داواى له‌ كارگێری یانه‌ی نه‌سڕ كردووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كاسێمیرۆ بكه‌ن.

بەگوێرەی تۆڕی فوت مێرکاتۆی فەرەنسی، رۆناڵدۆ داوای لە كارگێری یانه‌ی نه‌سڕ کردووە، لە گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ گرێبەست لەگەڵ کاسیمیرۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد واژۆ بكه‌ن، كه‌ پێشتر لە یانەكانی مانچستەر یونایتد و ریال مەدرید به‌یه‌كه‌وه‌ یارییان كردووه‌.

بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاسیمیرۆ له‌ پێناو به‌هێزكردنی هێلی ناوه‌راستی یانه‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی رابردووش فۆفانا هه‌وڵی رۆیشتنی له‌ یانه‌كه‌ ده‌دات.

تۆڕه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، کاسیمیرۆ پێشوازی له‌و ئۆفه‌ره‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت كاروانی یاریكردنی  له‌ ژیانی وەرزشیدا له‌ سعودیه‌ تاقی بكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button