یاریگا –
كیلیان ئێمباپێ، ئەسێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆڵۆزی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری جامی سوپەری فەڕەنسا.
Belle manière de débuter 2024 non ? 😏
Retour en images sur les célébrations de nos Parisiens. ❤️💙🏆#TDC2023 pic.twitter.com/9kgqxoTPOG
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) January 3, 2024
گۆڵی دووەمی پاریس سانجێرمان لەلایەن كیلیان ئێمباپێ تۆمار كرا و توانیان نازناوی سوپەری فەڕەنسا بەدەستبهێنن.
لە دوای یارییەكە كیلیان ئێمباپێ گوتی:
سەرەتا، زۆر زۆر دڵخۆشم بەم بردنەوەیە و پاڵنەرێکی باشە بۆ ئەمساڵ. بردنەوەیەکی زۆر گرنگ بوو. وەک پێشتر باسم کردووە، چەند نازناوێک هەن هەوڵی بەدەستهێنانیان دەدەین و ئێستا نازناوێکمان بردەوە. بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارم لەسەر داهاتووی خۆم نەداوە.
گۆڵكارەكەی مێژووی پاریس سانجێرمان گوتیشی:
بەڵام هەرچۆنێک بێت، بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە هاوینی رابردوودا، لەگەڵ سەرۆکی یانە (ناسر خلێفی) کردم. هیچ گرنگ نییە چ بڕیارێک دەدەم. توانیمان بگەینە رێککەوتنێک بۆ پاراستنی تەواوی لایەنەکان و بەهێور هێشتنەوەی دۆخی یانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی داهاتوو، کە ئەمە لە هەموو شتێک گرنگترە. بۆیە بابەتی داهاتووەکەم، بابەتێکی لاوەکییە.
لەم وەرزەی لیگ وەندە ئێمباپێ لە كۆی 16یاری توانیویەتی 18 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.