ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ریكۆرد لە دوای ریكۆرد بۆ یانەكەی پێپ گواردیۆلا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد دوای بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەكان.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی رووبەڕووی فلومێنینزی بەڕازیلی بوویەوەو یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە،لە میانی یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا.

گۆڵەكانی مانچێستەر سیتی لەلایەن جولیان ئالڤارێز دوو گۆڵ، نینۆ بە هەڵە و فیل فۆدنەوە تۆمار كران.

لەدوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی یانەكان مانچێستەر سیتی بوو بە یەكەم یانەی ئینگلیزی لە وەرزێكدا پێنج نازناو بباتەوە.

لەم وەرزەدا كوڕانی پێپ گواردیۆلا توانیان نازناوەكانی پرێمەرلیگ، جامی یەكێتی ئینگلتەرا، چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان بەدەستبهێنن.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو مانچێستەر سیتی ببێتە میوانی ئێڤەرتن، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆزدەی پرێمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button