سەرەڕای ئەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نۆژەن کراوەتەوە و بە تەواوەتی یاریگاکە گۆڕاوە و مۆدێرن بووە، بەڵام بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید گلەییان لە یاریگاکە هەیە.
رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید کە بلیتی وەرزییان کڕیوە، گلەییان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەیە و پێیانوایە کورسییە نوێیەکانی یاریگاکە زۆر بچووک و تەسکن.
پاکۆ گۆنزالێس، رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید گلەییان لە یاریگای یانەکەیان هەیە و دەڵێن کورسییەکانی یاریگاکەمان بچووک و تەسک بوونەتەوە، لەکاتێکدا کورسییەکانی یاریگای میترۆپۆلیتانۆ کە تایبەتە بە ئاتلێتیکۆ مەدرید، فراوانتر و ئاسوودەترن.
Paco González critica y expone los fallos en las reformas del nuevo Bernabéu en Tiempo de juego pic.twitter.com/6CqC0qXtSB
— Elgatuno (@Elgatoocalvo) December 3, 2023
رۆژنامەنووسی ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، تەنانەی لە بەشی VIP لەپێناوی ئەوەی بلیتی زیاتر بفرۆشرێت، شوێنی WC و دەستشۆر کەمکراونەتەوە، بۆ ئەوەی ناوچەی VIP فراونتر بێت و بلیتی زیاتر بفرۆشرێت.
گەرچی هاندەرانی یانە مەدریدییەکە داوایان کردووە کورسییە نوێێەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگۆڕدرێن، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان، ئەستەمە ریال مەدرید بتوانێت سەرجەم کورسییەکانی یاریگاکە بگۆڕێت.
لەوەتەی ساڵی 2020 دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کراوە و وابڕیارە کۆتایی ئەمساڵ تەواو بێت، بەڵام ئەگەر دەستکاری یاریگاکە بکرێت لەوانەیە تاوەکو سەرەتای ساڵی نوێ درێژ بێتەوە.