ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کەین باس لە ئەگەری یاریکردن لەگەڵ مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرەی بایرن میونشن رایدەگەیەنێت، حەز دەکات شان بە شانی لیۆنێل مێسی لە تیمێکدا یاری بکات.

ئەستێرەی ئینگلیزی ئاستێکی بەرز لەگەڵ میونش پێشکەش دەکات و ئێستا بە 17 گۆڵ، گۆڵکاری بۆندسلیگایە. کەین دەیەوێت رۆژێک لە رۆژان لەگەڵ مێسی یاری بکات و پێی وایە، مێسی یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ.

یاریزانی 30 ساڵان لە هاوینی رابردوو لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە میونشن کرد و ئێستا بە باشترین یاریزانی ئێف سی هۆڵیوود دادەندرێت. بەراورد بە وەرزی رابردوو، هەریەکە لە نیکلاس فولکروگ و کریستۆفەر ئێنکونکو بەدرێژایی وەرز 16 گۆڵیان کردبوو.

کەین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی وەرزشی ESPN دەڵێت

حەز دەکەم لەگەڵ مێسی یاری بکەم، لیۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێ و دەمەوێت یاری لەگەڵدا بکەم، دڵنیام هەندێک ئەسیستم بۆ دەکات.

کەین لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەرامبەر هەڵبژاردەی ماڵتا یاری دەکات و لیۆ مێسیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی ئوروگوای دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button