ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن شوێنگرەوەی ئۆپامیكانۆ دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی شوێنگرەوەی دایۆت ئۆپامیكانۆ بەرگریكاری یانەكەی دەستنیشان دەكات.

لە یاری پێشووی بایرن میونشن بەرامبەر فرایبۆرگ ئۆپامیكانۆ لە ماسولكەیدا و بەوەش ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی بێڵد یانە ئەڵمانییەكە بەرگریكاری یۆنانی سۆكراتیس وەك شوێنگرەوەی ئۆپامیكانۆ دیاری كردووە.

رۆژنامەكە ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە، بایرن میونشن كۆتاییهاتنی گرێبەستی یاریزانەكە لەگەڵ ئۆڵۆمپیاكۆس بە هەل دەزانێت و ئێستا یاریزانەكە ئازادە و دەیەوێت بە خۆڕایی بیگوازێتەوە یانەكەی.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هێڵی بەرگری یانە باڤارییەكە لە گواستنەوەكانی زستانەدا بەرگریكارەكەی پێشووتری دۆرتمۆند دەگوازێتەوە.

سۆكراتیس بە درێسی دۆرتمۆندەوە

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 21 ئەم مانگە ماینز لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی بۆندسلیگای ئەڵمانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button