ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرێبەستی كۆنستانتینۆس سیمیكاس بەرگریكاری یۆنانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ نوێ كردەوە.

رێدز دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی پتەو بكات و ئامانجیشی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانە لاوەكانیەتی.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویانكردووەتەوە نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆنستانتینۆس سیمیكاسیان راگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: یاریزانە یۆنانیەكە كە لە هاوینی ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەكەمانەوە كرد، گرێبەستەكەی نوێ كردەوە.

سیمیكاس لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم کە لێرەم و گرێبەستەکەم نوێ دەکەمەوە، هەست دەکەم هەموو ئەو قوربانیانەی کە داومە، ئەو کارانەی کە کردوومە، هەمووی سوودی هەیە.

بەردەوام بوو ووتیشی: پێموایە ئەم تیپە توانایەکی زۆر گەورەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر و هەوڵدەدەین بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەكان، پێم وایە هەمووان 100% ئامادەن و سەرنجیان لەسەر یارییەکانی داهاتووە بۆ بەدەستهێنانی شتی گەورە لە داهاتوودا.

سیمیكاس ساتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

بابەتی زیاتر

Back to top button