ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانێكی

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكاری یۆنانی یانەكەی كۆنستانتینۆس سیمیكاس نزیكدەبێتەوە.

گرێبەستەكەی سیمیكاس لەگەڵ رێدز لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەرگریكارە یۆنانیەكە نزیك بوو لە جێهێشتنی رێدز و لە ئێستاشدا یانەكە دەیەوێت پارێزگاری لێ بكات و گرێبەستەكەی بۆ ماوەیەكی زیاتر نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی زە ئاتلێتیك سیمیكاس رەزامەنی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول دەربڕیوە و نایەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبێڵێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2020 سیمیكاس لە ریزەكانی ئۆڵۆمپیاكۆسەوە بە بەهای 13 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

بەپێی راپۆرتی هەمان سەرچاوە یاریزانەكە واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا هاوینی 2027 دەكات.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای سیتی پێشەنگ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای تۆتنهامی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button