ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

“بەمزووانە ڤێراتی دەبێتە یاریزانی هیلال”

Yariga App

یاریگا-مارکۆ ڤێراتی نزیکە لەوەی ببێتە تازەترین ئەستێرەی ئەورووپا کە پەیوەندی بە شۆڕشەکەی سعوودییەوە بکات.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، گفتوگۆکان لە قۆناغی پێشکەوتوودان و بەمزووانە سەرجەم کارەکانی تەواو دەبێت. خودی یاریزانەکەش رەزامەندی داوە لەسەر گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ وەرز، بەڵام بڕە پارەی گرێبەستەکە و مووچەی ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە هێشتا دیار نیە.

لە سەرەتای هاوین دا راگەیەندرا، ڤێراتی چیتر لە پلانەکانی پاریس دا نیە و پێدەچێت بە هاتنی لویس ئێنریکی راهێنەری نوێ، ئەو بڕیار نەگۆڕابێت

مارکۆ ڤێراتی ٣٠ ساڵ، ماوەی ١١ ساڵە لە پاریس یاری دەکات پاش گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە لە پیسکاراوە لە ساڵی ٢٠١٢.

لە باری سەرگرتنی گواستنەوەکەدا، مارکۆ دەچێتە پاڵ هەریەک لە ماڵکۆم، میلینکۆ ساڤیج، کۆلیبالی و روبن نێڤێز لە ریزی یاریزانە دیارەکانی ئەورووپا کە روویان کردووەتە ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button