ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا؛ دەرمانی دەردی بارسێلۆنا

چەکەکەی پێپ گواردیۆلا دەگاتە دەستی هانزی فلیک

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا بۆ بارسێلۆنا لە قۆناخی کۆتاییدایە و ئەگەر هیچ هیچ سوپرایزێک روونەدات وەرزی داهاتوو ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە درێسی بلاوگرانا دەپۆشێت. پرسیارەکە ئەوەیە؛ سیلڤا چ چارەسەرێکی تەکتیکی بۆ تیمەکەی هانزی فلیک پێیە؟

رۆژنامەی سپۆرت لە راپۆرتێکدا هەموو ئەو چارەسەر و خاڵە ئەرێنیانەی سیلڤا باس دەکات کە وزەیەکی دیکە بە یانە کاتالوونیەکە دەبەخشن و بەرگێکی دیکە بە هێڵی ناوەندی یانەکە دەکات.

گەڕاندنەوەی سەرکردایەتی و ئەزموونی ونبوو

ساڵی رابردوو بەهۆی رۆیشتنی ئینیگۆ مارتینێز و ئێستاش لەدەستدانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، چینەکانی سەرکردایەتی و ئەزموونی نێو ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا کەمبووەتەوە. لێرەدا سیلڤا دەبێتە پڕکەرەوەی ئەم بۆشاییە. گواردیۆلا هەمیشە دەڵێت کە سیلڤای بە خۆڕایی نەکردبووە کاپتن؛ چونکە لە کاتی تەنگانە هەمیشە لەوێ بووە و تەنیا بیر لە بەرژەوەندی تیپەکە دەکاتەوە.

پێکهاتەی چوار یاریزانی ناوەڕاست بۆ یارییە گەورەکان

فلیک لە کۆتایی وەرزی رابردوود مەیلی بۆ ئەوە هەبوو کە چوار یاریزانی ناوەڕاست بەیەکەوە بەکاربهێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی یاری. بە هاتنی بێرناردۆ، فلیک دەتوانێت لە شەوانی گەورەی چامپیۆنزلیگدا سێکوچکەیەکی ترسناک لە دی یۆنگ، پێدری و بێرناردۆ دروستبکات. ئەم سێ یاریزانە باشترین چەکن بۆ پاراستنی تۆپ لەژێر توندی فشاری رکابەراندا.

پشوودان بە پێدری

بێرناردۆ سیلڤا خاوەن تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی پێدرییە: تەنیا بە تۆپەوە داهێنەر نییە، بەڵکوو لە رووی راکردن و بڕین بە بێ تۆپیش یەکێکە لە باشترینەکان. ئەمەش دەرفەت بە فلیک دەدات بە باشی کاتەکانی یاریکردنی پێدری رێکبخات و نەیخاتە ژێر فشاری پێکانەوە. هاوكات سیلڤا دەتوانێت هاوشێوەی چاڤی لە سەردەمی لویس ئێنریکێ، وەکوو یەدەکێکی ئاڵتوونی لە گێمی دووەم بێتە ناوەوە تەنیا بۆ هێورکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی یارییەکە.

بازنەی تەکتیکی [جووڵانی بێسنوور]

سیلڤا خەونی هەر راهێنەرێکە چونکە دەتوانێت لە هەموو شوێنێک یاریی بکات؛ لە مۆناکۆ لە سیستەمی 4-4-2 وەکوو هێرشبەری باڵ یاریی دەکرد، لە مان سیتی سێ وەرز وەکوو ناوەڕاستی بەرگری، یاریساز، هێرشبەری ژمارە 9ـی ساختە و تەنانەت بەرگریکاری چەپیش تاقیکرایەوە، لە وەرزی لووتکەی سیتی [بردنەوەی سیانەی مێژوویی] وەکوو باڵی هێرشبەری راست یاریی دەکرد. لەم دوایین وەرزەشدا زیاتر لە تەنیشت یاریزانی ناوەڕاست رۆدری یان کۆڤاسیچ یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button