ئه‌وروپائینگلتەرا

سەڵاح نزیكە لە شكاندنی ژمارەیەكی نوێی فاولەر

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامانجی ئەوەیە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لیدز لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی ئینگلیزیدا.

رێدز بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت و لیدزیش بە 29 خاڵ لە پلەی شانزەیەمە.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول سەڵاح پێوویستی بە گۆڵێكە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵكاری یانەكەی بەرامبەر لیدز یونایتد لە پرێمەرلیگدا.

لە ئێستادا سەڵاح و فاولەر هەریەكەیان خاوەنی حەوت گۆڵە بەرامبەر لیدز لە خولی ئینگلیزیدا.

هەندرسۆن خاوەنی زۆرترین گۆڵە بەرامبەر لیدز بە 9 گۆڵ بەڵام لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.

لەم دواییانەدا سەڵاح توانی ریكۆردەكەی رۆبی فاولەر بشكێنێت و ببێت بە گۆڵكاری مێژووی رێدز لە پرێمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button