ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێكی نوێ بكاتەوە

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكاری باڵی راستی یانەكەی ئەلیخاندرۆ باڵدی یاریزانی لاوی یانەكەی.

گرێبەستەكەی باڵدی تەمەن 19 ساڵان لەگەڵ بلاوگرانا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و یانە كەتەلۆنییەكەش دەیەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بیهێڵێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی لاوی یانەكەی باڵدی تا هاوینی ساڵی 2027.

رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بارسێلۆنا تەنیا هەنگاوێك دوورە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

سپۆرت ئەوەشی خستووەتە روو كە بارسێلۆنا دەیەوێت بڕی یەك ملیار یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی باڵدی دابنێت لە دوای نوێكردنەوەی ، بۆ ئەوەی داهاتووی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە مسۆگەر بكات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنی نێوان بریکاری یاریزانەکە، خۆرخی مێندێز و ئیدارەی بارسا لە چەند رۆژی رابردوودا روویداوە و ئێستا تەنیا چاوەڕێی ڕەزامەندی یاریزانەکە دەكرێت.

ئەلیخاندرۆ باڵدی

لەم وەرزەی لالیگادا باڵدی بەشداری لە 24 یاریدا كردووە و توانیویەتی 5 گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button