ئه‌مریکائەفریقاگرنگترین

وەلید رەكراكی: یاریزانەكان جەنگان لە پێناو بردنەوەیەكی مێژووی بەرامبەر بەڕازیل

یاریگا

وەلید رەكراكی، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد دوای بردنەوە مێژووییەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی مەغریب میوانداری هەڵبژاردەی بەڕازیلی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانی یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكاندا.

لە خولەكی 29ی یاریەكەدا سوفیان بوفال گۆڵی یەكەمی مەغریبی كرد و لە خولەكی 67 كاسیمیرۆ گۆڵی یەكسانی كردەوە پاشان لە خولەكی 79 سابیری گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەكەی كرد.

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی مەغریب بەرامبەر بەرازیل

لە چاوپێكەوتنێكیدا دوای یارییەكە بۆ كەناڵی ریازییەـی مەغریبی رەكراكی گووتی: یاریزانەکان دەیانویست بچنە ناو مێژووەوە، ئەمە یەکەمجارە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل بردنەوە بەدەستبهێنین، هەموو یاریزانەکان ئەرکی خۆیان بە تەواوی جێبەجێ کرد، لە گێمی یەکەمدا باش بووین، لە گێمی دووەمیشدا کەمێک ماندوو بووین.

رەكراكی ئاماژەی بەوەشكرد کە کۆمەڵێک یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب لە کاتێکدا کە پێکانیان هەبووە ئەم یارییەیان ئەنجامداوە، وەک ئەشرەف حەکیمی، سوفیان ئەمرابت، نەسیر مزراوی، عیزەدین ئۆناهی و گووتی: سوپاس بۆ خودا، ئەمە رۆحی گروپەکەیە هەر یاریزانێک بەشداری بکات شەڕ بۆ درێسی نیشتمانی دەکات.

بەردەوام بوو گووتی: کاردانەوەی یاریزانەکانم لە گێمی دووەمدا بەدڵ بوو، هەرچەندە ئێمە لە باشترین ئاستەکانماندا نەبووین، بەڵام پاشەکشەیان نەکرد و نەگەڕانەوە دواوە، ئێمەش بردنەوەمان پێشكەش بەو هاندەرانە كرد کە هاتبوون پشتگیریمان بکەن، بۆ ئەوەی بڵێین سوپاس بۆ هەموو پشتگیرییەک.

وا بڕیارە لە پاش سێ رۆژی دیكە هەڵبژاردەی مەغریب رووبەڕووی هەڵبژاردەی پیرۆ ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button