جیهانمۆندیال

ئیمیلیانۆ مارتینیز: رێز لە كیلیان ئیمباپێ دەگرم

یاریگا

ئیمیلیانۆ مارتینیز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاستۆن ڤێلا باس لە رووداوەكانی دوای بردنەوەی جامی جیهانی دەكات لەلایەن هەڵبژاردەكەیەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكست بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بهێنێت و بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بوو بە پاڵەوانی جیهان.

لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترینەكانی پاڵەوانیەتیەكە ئیمیلیانۆ مارتینیز بەشێوەیەكی نەشیاو ئاهەنگی گێڕا و ئەوەش بوو بە هۆی توڕەبوونی فەڕەنسیەكان.

باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ فرانس فوتبۆڵ گووتی: بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم هەرگیز بەنیازی ئەوە نەبووم سوكایەتی بە كەس بكەم، پەیوەندیم لەگەڵ یاریزانان و راهێنەرە فەرەنسییەکان پەرەی سەندووە و هەرگیز بچوکترین کێشەم نەبووە، دەتوانن پرسیار لە جیرو بکەن بەڕاستی کولتوور و عەقڵیەتی فەرەنسیم خۆشدەوێت.

مارتینێز لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەو ئاماژەیەی کە کردم بە بەکارهێنانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز لە مۆندیالدا گاڵتەیەک بوو لەگەڵ هاوڕێکانم، پێشتر لە کۆپا ئەمریکا ئەو کارەم کردبوو، هەموویان پێیان وتم کە نابێت جارێکی تر دووبارەی بکەمەوە ، تەنانەت لیۆنێل مێسیش، یەک چرکە بەردەوام بوو وە ئەوە هەموو شتێک بوو، پاشان ئەوەی لە ژووری جلگۆڕین ڕوویدا پێویستە لە ژووری جلگۆڕین بمێنێتەوە و هەرگیز لێی نەیەتە دەرەوە ، کاتێک فەرەنسا لە ساڵی 2018 لێیان بردینەوە بیرمە هاوار هەبوو لەسەر مێسی، هەمان شت ئەگەر هەڵبژاردەیەك لە بەڕازیل بباتەوە گۆرانی لەسەر نەیمار دەڵێن هیچ شتێکی تایبەتم بەرامبەر ئێمباپێ نیە، زۆر ڕێزی لێدەگرم.

لە كۆتاییشدا مارتینیز گووتی: دوای یارییەکە پێم گوت کە یاریکردن بەرامبەری خۆشحاڵییە و نزیک بوو ئەم یارییە بە تەنیا بباتەوە، بە دڵنیاییەوە ئەو بەهرەیەکی گەورەی هەیە کاتێک مێسی واز لە یاریکردن دەهێنێت، دڵنیام چەند ساڵێك تۆپی ئاڵتونی دەباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button