ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

یانەی نەسڕ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەش بە بۆسکێتس دەکات

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی نەسڕی سعوودی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە ماوەی رابردوو یانە سعوودیەکە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا، ئۆفەرێکیان پێشکەشی ئەو یاریزانە کرد، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە و ئەو یانەیە دەیەوێت جارێکی دیکە، هەوڵ بۆ رازیکردنی کردنی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بدات. بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن ساڵانە 18 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە پێشکەشی بکەن.

بۆسکێتس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکیش بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button