ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بۆسکێتس چارەنوسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

رادیۆی کۆپێ ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و، بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ماوەیەکە بەرپرسانی یانە ئەمریکیەکە لەگەڵ بۆسکێتس رێکەوتوون، هەربۆیە ئەو یاریزانە ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button