ئه‌وروپائیسپانیا

بۆسکێتس ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر سێڤییا تووشی بووە، ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا دوای تێپەڕبوونی تەنها هەشت خولەک بەسەر یاری یانەکەی لە گەڕی بیستەمی لالیگا، تووشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگای جێهێشت. دوای یارییەکە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کاپتنەکەی بلاوگرانا ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت و بەم هۆیەوە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ ناکات.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن بۆسکێتس ئەستەمە بتوانێت یاری گەڕانەوەش بەرامبەر مان یونایتد ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button