ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئۆفەرێک پێشکەشی بۆسکێتس دەکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەیە گرێبەستی سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێ بکاتەوە.

ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی یەکلایی نەبووەتەوە. رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش بڵاویکردەوە، کارگێری ئەو یانەیە ئامادەیە بە مووچەی ساڵانە 7 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ناوەڕاستکارەکەی نوێ بکاتەوە و ئەم ئۆفەرەشیان پێشکەش کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر رۆژنامەی Theathletic بڵاویکردەوە بۆسکێتس ساڵانە 22 ملیۆن یۆرۆی هەبووە، هەروەها فێرناندۆ بۆلۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانیش ئاشکرای کردووە یانەی نەسڕی سعوودی ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ساڵانە 18 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە پێشکەشی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button