ئاسیائه‌وروپا

راهێنەرەکەی رۆناڵدۆ داهاتووی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات

یاریگا
رودی گارسیا، راهێنەری فەرەنسی یانەی نەسڕی سعوودی ئاشکرای دەکات کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە ئەوروپا.

راهێنەرەکە فەرەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاری ئەم هەفتەی یانەکەی گووتی “ رۆناڵدۆ یاریزانێکی بە توانایە و ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان. من پێموایە دۆن تاوەکو کۆتایی کاروانی وەرزشی لەگەڵ ئێمە نابێت، بەڵکو دەگەڕێتەوە ئەوروپا و لەوێ واز لە کاروانی یاریکردنی دێنێت “.

رۆناڵدۆ ئەم زستانە بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیە کردووە، پێشتریش دەنگۆیەک هەبوو ئەو یاریزانە لە کۆتایی گرێبەستەکەی بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button