ئاسیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئەلشێخ: ڕۆناڵدۆ پرسیاری لێكردم كێ باشترە من یان مێسی

یاریگا-

توركی ئەلشێخ، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی كات بەسەربردن لە سعودییە و سەرۆكی یانەی ئەلمیریای ئیسپانی، گفتوگۆیەكی نێوان خۆی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی ئاشكرا كرد.

ڕۆناڵدۆ دوای پەیوەندیكردنی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە یەكەم یاری خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە لە وەرزی ڕیاز بەرامبەر پاریس سان جێرمان ئەنجام دەدات و سەركردایەتی ئەستێرەكانی هیلال و نەسڕ دەكات بەرامبەر یانە فەڕەنسیەكە.

ئەلشێخ كە پەیوەندیەكی گەورەی لەگەڵ یاریزانەكان هەیە لە بەرنامەیەكدا ڕایگەیاند: پەیوەندیم بەهێزە لەگەڵ یاریزانەكان، دوێنێ ڕۆناڵدۆ پرسیاری لێكردم كێ گەورەترینە، من یان مێسی.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: وەڵامم دایەوە و ووتم نە تۆ و نە مێسی، بەلای منەوە ماڕادۆنایە، هەردووكتان نایابن و یەكێكن لە گەورەترین یاریزانەكانی جیهان، بەڵام بۆ من ماڕادۆنا باشترینە، بەڕای من ئەوە ڕاستییەكە، ئەوەم نەوت تا لە پرسیارەكە ڕزگارم ببێت، ئەوان گەورەترینن بەڵام لە دوای مارادۆنا.

ڕۆناڵدۆ بە گرێبەستێك و تا ساڵی 2025 پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودیەوە كرد، بەڵام بەهۆی سڕكردنی بۆ دوو یای تا ئێستا لەگەڵ ئەو یانەیە دەرنەكەوتووە و یاری ئەنجام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button