ئینگلتەراگرنگترین

ماگوایەر: کاسیمیرۆ باشترین یاریزانە لە ژیانمدا کارم لەگەڵ کردبێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەویش کاسیمیرۆ بە گۆڵەکانی بەشداریکرد لە درێژەدان بە بردنەوەکانی مانچێستەر یونایتد کاتێک توانیان 2-1 لە برێنتفۆرد.

مانچێستەر یونایتد لە هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی برێنتفۆردی کرد و توانی سێ خاڵی یارییەکە لە میوانە سەرسەختەکەی ببات. ئەوەش بەهۆی گۆڵەکانی کارلۆس کاسیمیرۆ لە خولەکی 11 و بینیامین شێشکۆ لە خولەکی 43.

کاسیمیرۆ ئەم وەرزە ئاستێکی سەروڕهێنەر پێشکەش دەکات، نەک تەنها لە رۆڵەکەیدا وەک ناوەڕاستی بەرگریکار، بەڵکوو وەک هێرشبەرێکی راستەقینەش دەردەکەوێت و تا ئێستا توانیویەتی 9 گۆڵ و 2 ئێست تەنها لەم وەرزەی خولی ئینگلیزیدا تۆمار بکات.

دوای یارییەکە هاری ماگوایەر کە ئەسیستەکەی بۆ کاسیمیرۆ کرد، لە وەسفێکی نایابدا بۆ هاوتیمە بەڕازیلیەکەی وتی

وامزانی من لە لێدانی سەر و هێرشی ناو بۆکسی تیمی دژبەر باشم، تا ئەوکاتەی کاسیمیرۆم ناسی. ئەو باشترین یاریزانە تا ئێستا کارم لەگەڵدا کردبێت. ئەم وەرزە گۆڵەکانی کاسیمیرۆ نەبوایە، نەدەگەیشتینە نزیکی ئەم پێگەیەی کە ئێستا تێیداین

کاسیمیرۆ دوایین وەرزی خۆی لەگەڵ مان یونایتد بەڕێدەکات و گەورەترین دەستکەوتێک بۆ هاندەرانی جێبهێڵێ گەڕاندنەوەی شەیتانە سوورەکانە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button