ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ مێسی یانەیەکی ئیسپانی کڕیەوە

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی نوێدا لیۆنێل مێسی بەرەو وەبەرهێنانی گەورە هەنگاو دەنێت و یانەیەکی ئیسپانی کڕیەوە.

لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا یانەی کۆرنێیای ئیسپانی راگەیاند مێسی دەبێتە خاوەنی نوێی یانەکەیان.

کۆرنێیا لە راگەیەندراوەکەیاند پلاتفۆرمی X هەواڵەکەیان بە “هەواڵی سەدە” وەسفکردووە.

فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە ئەفسانە ئەرجەنتینیە بە رێژەی 100%ی پشکەکانی یانەکەی کڕیوەتەوە.

کۆرنێیا دەکەوێتەوە هەرێمی کەتەلۆنیا، ئێستا لە پلە پێنجی ئیسپانیا رکابەرێتی دەکەن کە پێشتر تا ئاستی پلە سێ رۆشتبوون.

لە بەیاننامەکەیاندا کۆرنێیا نووسیویانە

هاتنی مێسی دەستپێکی لاپەڕەیەکی نوێیە لە مێژووی یانەکەدا بە ئامانجی بەرەوپێشچوونی گەشەی هەردوو لایەنی وەرزشی و دامەزراوەیی، پتەوکردنی بناغە و بەردەوامیدان لە وەبەرهێنان لە بەهرەمەندەکاندا.

 

بۆ زانین، یاریگای یانەی کۆرنێیا شوێنی تەنها 1,500 هاندەری تێدایە. هەردوو یاریزان فداڤید رایای گۆڵپارێزی ئێستای ئارسیناڵ و خۆردی ئالبای یاریزانی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و ئینتەر مەیامی سەرەتا لەگەڵ ئەو یانەیە دەستیان بە تۆپی پێ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button