ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی هێرناندێز: بارسێلۆنام لە داڕووخان رزگار کرد و ئێستا فلیک بەرهەمەکەی دەخوات

چاڤی هەموو شتێکی لەسەر لاپۆرتا و مێسی درکاند

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا، لە چاوپێکەوتنێکدا تیشک دەخاتە سەر چەندین مەلەفی هەستیار و بەراشکاوی باسی لە سەردەمی کارکردنی لەنێو یانە کاتالوونییەکە و دۆخی ئێستای تیپەکە دەکات.

چاڤی لەم گفتوگۆیە لەگەڵ ‘رۆماریۆ’ بەئەنقەست خۆی لە هێنانی ناوی خوان لاپۆرتا پاراست و تەنیا بە سەرۆکی ئێستا ئاماژەی پێ کرد.

میراتەکەی من و سەرکەوتنی فلیک

زۆر شانازی دەکەم، چونکە یانەکە لە خراپترین ساتی مێژووییدا بوو. توانیمان کێبڕکێ بکەین و دوو نازناو ببەینەوە. میراتی کۆمەڵێک یاریزانی لاومان جێهێشت کە ئێستا بڕبڕەی پشتی تیپەکەن. راهێنەرایەتی زۆر لە یاریکردن قورستر بوو. هەستم دەکرد بەردەوام دەبم و لەگەڵ لاپۆرتا رێککەوتین، بەڵام کێشەیەکی کەسی لەگەڵ کەسێک لە ناو یانەکە هەبوو کە نەیهێشت بەردەوام بین. ئێمە بناخەیەکی باشمان دانا کە ئێستا فلیک بە کارە باشەکانی سوودی لێ دەبینێت.

 بۆمبەکەی مێسی؛ کێ رێگری کرد؟

پێنج مانگ گفتوگۆم لەگەڵ مێسی کرد، هەموو شتێک بۆ گەڕانەوەی ئامادە بوو، بەڵام سەرۆکی ئێستای بارسێلۆنا رازی نەبوو.

گواستنەوەی رافینیا 

من داوام لە یانەکە کرد رافینیا بکڕن، ئەو ئێستا سەرکردەیەکی راستەقینەیە. لامین دەکرێت بە مێسی بەراورد بکرێت، ئەو یەکێکە لە هەڵبژێردراوەکان و دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.”

لامین یامال

لامین دەکرێت بە مێسی بەراورد بکرێت. ئەو یاریزانێکی هەڵبژێردراوە، هەموو شتێک بەندە بە خۆی و ئەقڵییەتی و ئارەزووی بۆ دروستکردنی مێژوو. دەکرێت ببێتە باشترین لە جیهان و ئێستاش لە ریزی باشترینەکاندایە.

گەڕانەوەی یایزانەکان

توانیم دانی ئالڤێس بگەڕێنمەوە و هەوڵمدا نێیمار و پێدرۆ و مێسیش بهێنمەوە. بەهۆی دۆخی داراییەوە پێدرۆ و نێیمار نەهاتنەوە، مێسیش چونکە سەرۆکی ئێستا نەیویست. لەگەڵ نێیمار هەلێک هەبوو بەڵام بەهۆی ‘فەیر پلەی’ دارایی و مووچە بەرزەکانەوە رووینەدا.

هەڵبژاردەی بەڕازیڵ

دەتوانن ببنە پاڵەوان، چونکە ئانچێلۆتی لەوێیە کە راهێنەرێکە یاریزان باشتر دەکات. بەڕازیڵ بەهۆی ئانچێلۆتییەوە پاڵێوراوە. ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەڕەنسا و پورتوگالیش بەهێزن. ئەڵمانیا کەمتر دەبینم و ئینگلتەراش دەتوانێت باز بدات.

باشترین ناوەڕاستکارەکانی ئێستا

پێدری، ڤیتینیا، ماک ئالیستەر و دی یۆنگ کە وەکوو پێویست نرخ بە کارەکانیان نادرێت. ئەوان لە تۆپی پێی بەکۆمەڵ تێدەگەن. تەنیا پاس نادەن، بەڵکوو لە یارییەکە تێدەگەن و پێشوەختە بیر لە جوڵەی دواتر دەکەنەوە. ئەوان لە من دەچن

بابەتی زیاتر

Back to top button