ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی ریکۆردێکی مێژووی خولی ئەمریکی شکاند

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە خولی ئەمریکیش بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان و ئەمشەویش ریکۆردێکی مێژووی تۆمارکرد.

ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە توانی 4-2 لە تۆرنتۆ بباتەوە.

مێسی، کە وەک باشترینی یارییەکە هەڵبژێردرا، توانی گۆڵێک و دوو ئەسێست بکات.

دیمەنی گۆڵەکەی لیۆ:


بەوەش بووە خێراترین یاریزان لە مێژووی ئەو خولە ژمارەی بەشداریکردنی لە گۆڵدا بگەیەنێتە 100 بەشدرایی.

لەوەتەی هاوینی 2023 پەیوەندی بە مەیامی کردووە، لیۆ 64 یاریی لە خولی ئەمریکی ئەنجام داوە. تێیدا 59 گۆڵی تۆمارکردووە لەگەڵ 41 ئەسێست.

ئینتەر مەیامی لەم وەرزە 12 یاریی ئەنجامداوە، بە 22 خاڵەوە لە پلەی دووەم دێت بەڵام دوو یاریی کەمتر بۆ ناشفیڵی پێشەنگ کە 23 خاڵی هەیە و هەروەها نیو ئینگلانی ریزبەندی سێیەم کە خاوەنی 19 خاڵە.

گۆڵی سێیەمی مەیامی لەلایەن ڕیگیلۆن بە ئەسێستی مێسی:

گۆڵی دووەمی یانەکە لەلاین سوارێزەوە بە ئەسێستی لیۆ:


مێسی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 907 گۆڵ و ژمارە ئەسێستەکانیشی بەرزکردەوە بۆ 410 ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button