ئیتاڵیاگرنگترین

بەفەرمی ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ئەیسی میلان کۆتایی هات و مۆندیالیشی دەکەوێتە مەترسیەوە

Yariga App

یاریگا –

لەکاتێکی هەستیاردا ئەیسی میلان گورزێکی کاریگەری بەردەکەوێت و ئەستێرەیەکی تا کۆتایی لەدەستدەدات.

شەوی رابردوو میلام لە هەفتەی 34ی خولی ئیتاڵی میوانداریی یوڤێنتوسی کرد کە هەردوو یانە لە پلەکانی سێیەم و چوارەم رکابەرێتی توند دەکەن بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. یارییەکە 0-0 کۆتایی هات، بەڵام ئەوەی زیانە گەروەکە بوو بۆ تیمەکەی ماسیملیانۆ ئالێگری، پێکرانی لوکا مۆدریچ بوو.

ئەستێرە کرواتیەکە دوای پێکانێکی سەری سەخت لەگەڵ مانوێل کۆکاتێلی، بۆ ماوەیەک لەسەر چیمەنی یاریگا مایەوە و چارەسەری خێرای بۆ کرا تا لە خولەکی 81 گۆڕانکاریی ناچاری پێکرا.

لە راگەیەندراوی فەرمی ئەمشەویان لە پێگەی فەرمی یانەکە، ئەیسی میلان رایگەیاند کە بەهۆی ئەو پێکانەوە ئێسکەکانی روخساری دووچاری شکان بوونە. هەر ئەمڕۆش لە نەخۆشخانەی مادۆنیان نەشتەرگەریی بۆکراوە.

بەوەش میلان لە تواناکانی ناوەراستکارە 40 ساڵیەکەی بێبەش دەبێت.

هەرچی سەبارەت بە مۆندیالە کە تەنها 45 رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی، میلان هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەی بۆ کاپتنی کرواتیەکان خواستووە تا بۆ ئەو پاڵەوانێتیە بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button