گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی تانگۆ لە مۆندیال دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

پێش دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیالی 2026 هەواڵێكی ناخۆش بە لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پاڵەوانی وەشانی رابردوو دەدرێت.

چاوەڕوان دەكرێت پاش پێنج رۆژی دیكە یارییەكانی مۆندیالی 2026 دەستپێبكات.

هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، لیۆناردۆ بالێردی لە بەشی ژێرەوەی قاچی راستیدا تووشی پێكان بووە و ناتوانێت بەشداری یارییەكانی جامی جیهانی بكات.

چاوەڕوان دەكرێت ماركۆس سێنسی بەرگریكاری بۆرنمس جێگای لیۆناردۆ بالێردی بگرێتەوە و بانگهێشتی مۆندیال بكرێت.

تانگۆ لە كۆمەڵەی دەیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی جەزائیر، نەمسا و ئوردن دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button