ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ بارسێلۆنا بەرگریکارێکی بۆندسلیگا دەکاتە ئامانج

بلاوگرانا هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی فەرەنسی دەدات

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئەوەی یانەی بارسیلۆنا هەموو هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە هێڵی پێشەوە چڕکردووەتەوە، بەڵام کارگێڕیی یانەکە بڕیاریداوە گرنگی بە هێڵی بەرگریش بدات.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەستەمی گواستنەوەی ئالیساندرۆ باستۆنی لە ئینتەر میلان، ئێستا کاستێیۆ لوکێبا، یاریزانی یانەی لایپزیگ بووەتە بژاردەی یەکەمی یانە کاتالوونییەکە.

لوکێبا، کە بە بەرگریکارێکی چەپەوانەیە و بە خاوەن توانایەکی تەکنیکی بەرز ناسراوە، توانیویەتی لە سێ ساڵی رابردوودا لە بۆندسلیگا ئاستێکی جێگیر پێشکەش بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، بلاوگرانا پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانەکە دەستپێکردووە. شارەزایان پێیان وایە شێوازی یاریکردنی لوکێبا کە پشت بە خێرایی و پێشبینیکردنی جووڵەی هێرشبەران دەبەستێت، زۆر بە گونجاوی لەگەڵ فەلسەفەی هانزی فلیک و هێڵی بەرگری بەرزدا دەگونجێت.

هەرچەندە لایپزیگ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لوکێبا بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، بەڵام ئارەزووی یاریزانەکە بۆ گۆڕانکاری و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی گەورەتر، رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی گرێبەستەکە و ئاسانکردنی پرۆسەکە بۆ بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button