
یاریگا –
لە کاتێکدا هاندهرانی یانەی هەولێر چاوەڕێی ئامادەکاریی بەهێز و واژۆکردنی گرێبەستی نوێ دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو، کێشەیەکی گەورەی یاسایی و دارایی بەرۆکی یانەکەی گرتووە و مەترسیی قەدەخەی گرێبەست لەسەر یانەکە دروست بووە.
بن سۆدە؛ بەربەستە گەورەکە
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یوسف بن سۆدە یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر، بە فەرمی سکاڵای لە دژی یانەکە تۆمار کردووە.
یاریگا زانیاری ورد و پێشت راستكراوی دهستكهوتووه، یاریزانەکە داوای تەواوی شایستە داراییەکانی دەکات و سوورە لەسەر ئەوەی تاوەکو هەموو پارەکانی وەرنەگرێت، سکاڵاکەی لەسەر یانەکە لانەبات.
هەوڵە بێ ئەنجامەکانی کارگێڕی هەولێر
یاریگا زانیاری ئهوهشی دهستكهوتووه، کارگێڕیی یانەی هەولێر چەندین جار پەیوەندییان بە یاریزانەکە و پارێزەرەکەیەوە کردووە. یانەکە داوای لێکردووە کە بۆ ماوەیەکی دیکە چاوەڕێ بکات تاوەکو بودجەی پێویستی بۆ دابین دەکەن، بەڵام یوسف بن سۆدە هەموو داواکارییەکی رەتکردووەتەوە و بە یانەکەی راگەیاندووە:
“ئامادە نیم یەک خولەکیش سکاڵاکەم بکێشمەوە، تەنیا بە وەرگرتنی تەواوی مافە داراییەکانم کێشەکە کۆتایی دێت.”
مەترسییەکان؛ پەککەوتنی مێرکاتۆی هەولێر
ئەم پێداگرییەی یاریزانەکە، هەولێری خستووەتە گۆشەیەکی تەنگەوە، چونکە بەپێی یاساکان ئهگهر سکاڵایەکی لەو شێوەیە لهسهر ههر یانهیهك بێت، ئهوه یانهكه ناتوانێت هیچ گرێبەستێکی نوێی بكات و فیدراسیۆن پەسەندی ناکات. ئەمەش واتای ئەوەیە:
هەولێر ناتوانێت هیچ یاریزانێکی نوێ تۆمار بکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گرێبەستەکانی یانەکە واژۆ ناکات.
یانەکە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بێبەش دەبێت تاوەکو پارەی یاریزانەکە نەدات.
کارگێڕی هەولێر لە کێبڕکێی کاتدا
ئێستا کارگێڕیی یانەی هەولێر لە هەوڵێکی چڕوپڕدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا، بەڵام کێشەکە لێرەدایە کە یاریزانەکە هیچ جۆرە سازشێک ناکات و تەنیا زمانی پارە دەناسێت.
ئەگەر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم قەیرانە چارەسەر نەکرێت، هەولێر رووبەڕووی وەرزێکی سەخت دەبێتەوە و ناتوانێت ئەو یاریزانانە تۆمار بکات كه یانهكه گرێبهستیان لهگهڵ دهكات.


