چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێمباپێ ژمارەیەکی مێژوویی مێسی تێپەڕاند و هەڕەشە لە رۆناڵدۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی و ئەمشەویش تۆڕی بایرن میونشنی هەژاند.

لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئێمباپێ توانی گۆڵی سێیەمی یانەکەیە و شەشەمی یارییەکە تۆماربکات کە سەرجەمیان لە گێمی یەکەمدا تۆمارکران.

بەوەش کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە بەرزکردەوە بۆ 15 و توانی ژمارەکەی لیۆنێل مێسی بشکێنێ کە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لە وەرزی 2011/12 توانیبووی 14 گۆڵ بۆ بارسێلۆنا تۆماربکات.

ئێستا هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بەفەرمی یەکسانبووەتەوە لەگەڵ کەریم بنزیمە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە ئەم سیانە پێشتر توانیبوویان بگەنە گۆڵی ژمارە 15 لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگدا.

ئەوەی لە بەردەم سوپەر کیلیان ماوەتەوە، تەنها رۆناڵدۆیە کە ریکۆردە مێژووییەکەی بەناوەوەیە بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ لە وەرزی 2013/14. وەرزی دواتریش توانی 16 گۆڵ تۆمار بکات.


باڤارییەکان نەیانهێشت ئەم وەرزە ئێمباپێ بەو ریکۆردە بگات کاتێک لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد. بەوەش بە ئەنجامی کۆی هەردوو یاریی 6-4 سەرکەوتن بەسەر تیمەکەی کیلیان و خۆیان گەیاندە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتیەکە کە لەوێ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button