عێراق

شوڕتە راهێنەرەکەی دوورخستەوە و شوێنگرەوەشی دەستنیشانکرد

راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق ئەرکەکە وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی شوڕتە موئمین سلێمانی میسری لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە دوورخستەوە و جێگرەوەی راهێنەرەکەشی دەستنیشانکردووە.

لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا، دوای یەکسان بوونیان بەرامبەر نەفتی میسان لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کارگێڕی شوڕتە موئمین سلێمانیان لە ئەرکەکەی دوورخستەوە، ئەحمەد سەڵاح راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق تا کۆتایی ئەم وەرزە بە شێوەی کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی شوڕتە وەردەگرێت.

ئەحمەد سەڵاح، بڕیاریداوە تەواوی دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق لەگەڵ خۆی ببات، ئەحمەد موناجد وەک یاریدەدەری راهێنەر و ئەکرەم سەبیح راهێنەری گۆڵپارێزان و ئەمیر عەلا راهێنەری توانای جەستەیی لە دەستەی راهێنەران دەبن.

لەچوار یاریی رابردوودا موئمین سلێمان تەنها یەک سەرکەوتنی هەبوو، بە 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت و حەفت خاڵ لە قوە جەوییەی پێشەنگی خولەکە دوورە، لە 31 یارییشدا 61 گۆڵی تۆمار کردووە و 29 گۆڵیشی لێکراوە، لە چوار وەرزی رابردووش شوڕتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بووە کە دووجار لە ژێر سەرپەرشتی موئمین سلێمانی میسری بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button