ئینگلتەرا

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئیدانەی هێرشكردنە سەر ڕامسدەیل دەكات

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی پیشەگەرانی ئینگلتەرا ئیدانەی هێرشكردنە سەر ئارۆن ڕامسدەیل گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەی ئەرسیناڵ دەكات لە لایەن هاندەرێكی تۆتنهامەوە.

تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەرسیناڵی كرد لە دێربی باكووری لەندەن و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی گەنەرز كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە كۆتایی یاریەكەدا هاندەرێكی تۆتنهام هێرشدەكاتە سەر ڕامسدەیل و لێی دەدات دوای درووستبوونی گرژی لەگەڵ ڕیچارلیسۆندا.

ڤیدیۆی ڕووداوەكە:

وتەبێژی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی ووتی:

” توندوتیژی بەرامبەر یاریزانان بە تەواوی قبوڵکراو نییە، ئەم جۆرە ڕووداوانە زۆرجار ڕوودەدەن، یاریزانان مافی خۆیانە لە شوێنی کارەکەیان سەلامەت بن، کاتێک هێرش دەکرێتە سەر یاریزانێک، پێشبینی دەکەین ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە بۆ پاراستنی یاریزانەکان دانراون بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێن، ئێمە وەک یەکێتی یاریزانان وەک بابەتی یەكەم مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوانەدا دەکەین، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتداران بۆ داوای پاراستنی باشتر بۆ یاریزانان و کارمەندان لە شوێنی کارەکانیان”.

بابەتی زیاتر

Back to top button