خوله‌کانی دیکە

یانەی چێڵسی نزیکە لە رێکەوتن لەگەڵ ئێنزۆ

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی، ئێنزۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی دەستپێکردووە.

دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، گفتوگۆکانی نێوان یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ بەرێوەبەری ناوەڕاستکارەکەی یانە پۆرتوگالیەکە، لە قۆناغی پێشکەوتندان و، هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ناوەڕاستکارەکەی تانگۆ وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاری بکات.

رۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئێنزۆ، ئامادەیە 127 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی بێنفیکا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button