گرنگترینمۆندیال

بڕی ئەو پارەیەی كە ئەرجەنتین دوای بردنەوەی مۆندیال بەدەستی دەهێنێت

یاریگا-

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری كۆتاییدا.

تانگۆ ڕووبەڕووی كەڵەشێرەكان بوویەوە و یاریەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون لە كاتی ئاسایی و زیادكراودا پاشان بە لێدانی یەكلاكەرەوە ئەرجەنتین یاریەكەی بردەوە.

دوای بەدەستهێنانی جامەكە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕی 42 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و هەڵبژاردەی فەڕەنساش بڕی 30 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

هەروەها هەڵبژاردەی كرواتیا كە خاوەنی پلەی سێیەمی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بوون بڕی 27 ملیۆن دۆلار وەردەگرن و هەڵبژاردەی مەغریبیش بڕی 25 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

ئەو هەڵبژاردانەی دیكە كە لە قۆناغی هەشت ماڵئاواییان كرد بڕی 17 ملیۆن دۆلار وەردەگرن و ئەوانەی كە لە قۆناغی 16 ماڵئاواییان كرد بڕی 13 ملیۆن دۆلار وەردەگرن بۆ هەر هەڵبژاردەیەك.

هەروەها ئەوانەی كە لە قۆناغی كۆمەڵەكانیش ماڵئاواییان كرد بڕی 9 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button