ئاسیاگرنگترین

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا زانیاری نوێیان سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بڵاوكردەوە.

ڕۆناڵدۆ لە پێش دەستپێكردنی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لە چاوپێكەوتنێكیدا هێرشیكری كردە سەر یانەی مانچێستەر یۆنایتد و ئیدارەی یانەكە و تین هاگی ڕاهێنەر.

دواتر لە بەیاننامەیەكدا شەیتانە سورەكان دووپاتیانكردەوە كە گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی.

كەمێك پێش ئێستا خۆسێ فلیكس دیاز ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە ڕۆژنامەی ماركا ئاشكرایكرد كە یانەی نەسڕی سعودی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بەمەبەستی پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە یانەكەوە.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە گرێبەستەكەی دۆن لەگەڵ یانە سعودیەكە بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو دەبێت و بۆ ماوەی وەرزێك بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لە ماوەی گرێبەستەكەیدا بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

لەم وەرزەدا دۆن لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد لە پریمەرلیگ بەشداری لە 10 یاری كرد و تەنها گۆڵێكی تۆمار كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button