ئه‌وروپا

لوکاکۆ لە شەوێکی ئەفسووناییدا خۆی خستە هاوشانی دوو ئەفسانەی مێژوویی

دەبابەی بەلجیکی لە ڕیزی گەورەکاندا ناوی دەهێنرێت

یاریگا –
لە گەڕی هەشتەمی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 و لە کۆمەڵەی شەشەمدا، کە تێیدا بەلجیکا میوانداریی ئازەربایجانی کرد، ڕۆمێلو لوکاکۆ نەخشی خۆی بە یارییەکەوە جێهێشت و سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشایەوە کاتێک توانی سوپەر هاتریک تۆمار بکات. بەلجیکا یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بردەوە و، لە خولەکی 90دا لیناردۆ تروسار کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.

بۆ لوکاکۆ سەرکەوتنەکە دوو جار تایبەت بوو، بەوەی بەو چوار گۆڵەی تۆماری کرد ناوی چووە ڕیزی ئەفسانەکانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و بوشکاشی هەنگاری بۆ تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ بۆ هەڵبژاردەیەکی ئەورووپی. بە جۆرێک دۆن بە 127 گۆڵ و بوشکاش بە 84 گۆڵ پلەی یەکەم و دووەم و، هەرچی دەبابە بەلجیکیەکەیە بە 83 گۆڵ لە پلەی سێیەم دێت.

هاوکات گۆڵکارە لێهاتووەکەی بەلجیکا و یانەی رۆمای ئیتاڵی، کۆی گۆڵەکانی لەم پاڵاوتنەدا گەیاندە 14 گۆڵ و ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد لە مێژووی پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا.

هەڵباردەی بەلجیکا لە کۆی هەشت یاریی کۆمەڵەکەی خۆی، شەش بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە و بە فەرمی سەرکەوتووە بۆ پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button