ئاسیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترینیاریگا

بە ڤیدیۆ: یاریزانێک هاوشێوەی کریستیانۆ ئاهەنگ دەگێڕیت و تووشی پێکان دەبێت

یاریگا –

لە یارییەکی جامی ڤێتنام یاریزانێکی لاو بەشێوازی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئاهەنگ دەگێڕێت، بەڵام دەکەوێتە دۆخێکی کۆمیدییەوە، تووشی پێکان دەبێت و بە نەقالە دەیبەنە دەرەوەی یاریگا.

ئێوارەی رۆژی سێشەمە لە یاری کۆتایی جامی تای سو نام لە وڵاتی ڤێتنام هەردوو یانەی ڤیتێڵ و هاتینە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، کە یارییەکە بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە بەرژەوەندی ڤیتێڵ کۆتایی هات.

لە خولەکی 61ی یارییەکە یاریزانی ڤیتێڵ، تران هۆنگ کین گۆڵی چوارەمی بۆ تیپەکەی کرد و هاوشێوەی کریستیانۆی پۆرتوگالی ئاهەنگی گێڕا، بەڵام لەکاتی راکردن بۆ لای هاندەران، لە کاتی بازدان و هاوارکردن و گووتنی وشەی “SUIIII” یاریزانە لاوەکە بەشێوەیەکی هەڵە قاچەکانی خستە سەر زەوی، بەو هۆیە تووشی پێکان بوو.

سەرەڕای ئەوەش کینی لاو کۆڵی نەدا و پێداگریکرد لەسەر ئاهەنگ گێڕانی بەشێوازی دۆن و هەرزوو بەشێوازێکی دیکەی کریستیانۆ دەستی بە ئاهەنگگێڕان کردەوە بە خستنی دەستی بۆسەر سنگی.

لە ئاکامدا یاریزانە لاوەکەی ڤیتێڵ نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، تیمی پزیشکان لە دۆخێکی کۆمیدیدا بە نەقالە گواستیانەوە بۆ دەرەوەی یاریگا.

بە ڤیدیۆ بینەریبن:

بابەتی زیاتر

Back to top button