جیهان

فەرمی: ڕۆناڵدۆ بوو بە گۆڵکاری ساڵی 2023

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بە فەرمی بوو بە خاوەنی زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن لە ساڵی 2023 کە تێیدا لەسەر ئاستی هەڵبژاردە و یانە توانیویەتی 53 گۆڵ تۆمار بکات.

رکابەرەکانی دۆن لەم ساڵدا زۆر بەهێز بوون و ئەستێرەکانی وەک هاری کین کیلیان مباپێ 52 گۆڵ و، ئێرلینگ هالاند 50 گۆڵ بوون. دوانەکەی پێشوو هیچ یارییەکیان لەم ساڵدا نەمابوو و یاریی رابردوویش لەگەڵ نەسر رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ پێشی دانەوە. هەرچی ئەستێرە نەرویجییەکەی مان سیتیە، چوار یارییە دابڕاوە لە یانەکەی بەهۆی پێکانەوە و هیوا وابوو بۆ دوو یاریی پێش تەواوبوونی ساڵەکە بگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز. بەڵام پیپ گواردیۆلای راهێنەر هەواڵە خۆشەکەی بە کریستیانۆ ڕاگەیاند بەوەی کە هالاند بۆ یارییەکەی ئەمشەویان و یاریی داهاتوویشیان هەر لەم ساڵدا ناگەڕێتەوە، بەڵکو مانگی یەنایەری ساڵی نوێ وادەی گەڕانەوەیەتی.

بەوەش ئەفسانەکەی مادێرا بێ ڕکابەر مایەوە و، هێشتایش یارییەکی تری ماوە لەم ساڵدا کە بەرامبەر یانەی تەعاونە. بەوەش بواری زیاتر بە دۆن رۆناڵدۆ دەدات تا جیاوازییەکە زیاتر بکات و ژمارەی گۆڵەکانی بەرزتر بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button