ئینگلتەراگرنگترین

ئێرلینگ هالاند: جەنگەکەم بردەوە و گابریێل بەختی هەبوو

هالاند نهێنییەکی نوێ لەسەر پێکدادانەکەی لەگەڵ گابریێل ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لووتکەی مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ تەنیا بە بردنەوەی ستیزنس کۆتایی نەهات، بەڵکوو ململانێیەکی توندی جەستەیی لە نێوان ئێرلینگ هالاند و گابریێل ماگالاش دروستبوو کە تاوەکوو ئێستاش دەنگدانەوەی هەیە.

ئێرلینگ هالاند دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتس باسی لەو ساتە کرد کە گابریل سەری کێشا بە سەریدا و گوتی؛

ئەگەر من خۆم بخستایەتە سەر زەوی، کە هەرگیز ئەو کارە ناکەم مەگەر کەسێک بەڕاستی هێرشم بکاتە سەر، ئەوا رەنگە گابریێل کارتی سووری وەربگرتایە، نازانم بۆچی ئەو هاتە پێش دەموچاوم.

ئێرلینگ هالاند و گابریێل ماگالاش

هێرشبەرە نەرویجییەکە بە شانازییەوە رایگەیاند کە ئەو براوەی رووبەڕووبوونەوەکە بووە، چونکە توانیویەتی گۆڵێکی گرنگ بکات و جیاوازی خاڵەکان لەگەڵ ئارسیناڵ کەم بکاتەوە بۆ تەنیا سێ خاڵ.

خەڵکی دیکە بڕیار دەدەن کێ جەنگەکەی بردووەتەوە، بەڵام بێگومان من گۆڵم کرد و لە ساتی یەکلاییکەرەوەدا جەنگەکەم بردەوە.

تەنانەت گاری نیڤێل، شرۆڤەکاری ناودار، سەرسامی خۆی نیشاندا کە چۆن گابریێل بە کارتی سوور دەرنەکراوە و گوتی؛

باوەڕ ناکەم ئەوە کارتی سوور نەبێت، گابریێل زۆر بەختەوەر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button