جیهان

ڕۆناڵدۆ تەنها یاریگەکانی داگیر نەکردووە، سایتەکانی گەڕانیشی کۆنترۆڵ کردووە

یاریگا –

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیکۆردێکی ناوازەیترەوە هاتەوە بەر باس و ئەم جاره دوور لە لاکێشەی سەوز توانیویەتی سایتەکانی گەڕانیش کۆنترۆڵ بکات.

کۆمپانیای فرە تەکنەلۆژیای ئەمریکی بەناوبانگ “گوگڵ” لە 25 ساڵەی تەمەنی خۆیدا ڤیدیۆیەکی لە بڵاو کردەوە بۆ زۆرترین ئەو کەس، کەسایەتیی و بابەتانەی زۆرترین سێرچی بۆ کراوە. ئەفسانە پورتوگالییەکە لەنێو کەسایەتییە وەرزشییەکاندا پلەی یەکەمی گرتووە ک لە ماوەی چارەکە سەدەیەک لە تەمەنی گوگڵ، هیچ وەرزشوانێک هێندەی دۆن سێرچی بۆ نەکراوە.

هەر لە نێو کەسایەتییە وەرزشییەکاندا، ڤیرات کۆهڵی یاریزانی هیندی و ئەفسانەی وەرزشیی کریکێت پلەی یەکەم دێت بۆ ساڵی 2023 کە زۆرترین گەڕانی بۆ کرابێت لە ماوەی ئەم ساڵەدا بە تەنها.

ڤیرات کۆهلی

بابەتی زیاتر

Back to top button