ئاسیا

یەکەم پەیامی جۆرجینا سەبارەت بە پەیوەندیكردنی ڕۆناڵدۆ بۆ نەسڕی سعودی

یاریگا-

جۆرجینا ڕۆدریگز، هاوڕێی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی نەسڕی سعودی یەكەم پەیامی خۆی سەبارەت بە پەیوەندیكردنی كریستیانۆ بە یانە سعودیەكەوە بڵاوكردەوە.

دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی كریستیانۆ بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی نەسڕی سعودیەوە كرد.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام جۆرجینا پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:

” زۆر سوپاس بۆ شانشینی سعودیە بۆ ئەم پێشوازییە نایابە، ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەم ئاڵنگاریە نوێیە لەگەڵ یانەی نەسڕ و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە وایانكرد ئەوە ڕووبدات، بەڕاستی سوپاسگوزارم کە کریستیانۆ دەبینم کە بەو شێوەیە پەرۆشە و بەیەکەوە دەڕۆین، دەست لە ناو دەست، بە هەمان ئاراستە بەرەو داهاتوویەکی گەش”.

بابەتی زیاتر

Back to top button