ئه‌وروپا

مۆرینهۆ ململانێی باشترینی مێژوو یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا-

جۆزێ مۆرینهۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری ئێستای ڕۆمای ئیتاڵی دووپاتیکردەوە کە ململانێی باشترین یاریزانی مێژوو لە نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەکلا کراوەتەوە بۆ کەسی سێیەم.

مۆرینهۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند: بۆ من ئەو کەسە ڕۆناڵدۆی دیاردەیە، مێسی و ڕۆناڵدۆ ماوەی 15 ساڵە لە لوتکەدان و بە ڕوونی ژیانی تۆپی پێیان درێژتر بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەر بارودۆخێكدا ئەگەر تەنها باسی لێهاتووییمان بکردایە، کەس لە نازاریۆ تێناپەڕێت، کاتێک لەگەڵ بۆبی ڕۆبسۆن لە بارسێلۆنا بوو، بۆم دەرکەوت کە باشترین یاریزانە کە لە یاریگادا بینیومە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێکانەکان ژیانی وەرزشییان لەناوبرد، دەکرا باشتر بێت، بەڵام ئەو لێهاتوویی و بەهرەیەی لە تەمەنی 19 ساڵیدا هەیبوو سەرسوڕهێنەر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button