ئه‌ڵمانیائه‌وروپائەفریقامۆندیال

جادو بۆ چارەسەری پێکانەکەی مانێ دەکرێت

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی بایرن میونشن بەهۆی پێکان ئەستەمە بەشداری مۆندیال بکات، بۆیە دەنگۆیەک هەیە جادوی بۆ بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی سەنیگال پێکانەکەی قورسە و ئەستەمە بۆ مۆندیال ئامادەبێت، هەربۆیە تیمی پزیشکی هەڵبژاردەکەی بڕیاریداوە جادوی پزیشکی بۆ هێرشبەرەکەیان بکەن، لە پێناو ئەوەی پێکانەکەی چاک ببێتەوە و بەشداری مۆندیال بکات.

مارکا بڵاویشی کردەوە خودی راهێنەری هەڵبژاردەکە بڕوایەکی زۆر بەم رێگا هەیە و ئەو لەو بڕوایەدا جادووەکە هەر هیچ نەبێت ئەو یاریزانە بۆ قۆناخی دوای کۆمەڵەکان چارەسەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button