ئه‌ڵمانیا

بەیاننامەی بایەرن میونشن لەسەر تۆمەتەکانی مانێ

یانەی بایەرن میونشن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە پاش ئەوەی نوێنەرێکی  سادیۆ مانێ رایگەیاند سوکایەتی رەگەزپەرستی  بەرامبەر یاریزانەکە کراوە.

باکاری سیسێی بەرپرسی میدیایی مانێ وتبووی لیرۆی سانێ سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر مانێ ئەنجامداوە  ویانەکەش هەوڵیداوە بیشارێتەوە ئەمەش هۆکاری کێشەکانی ئەو یاریزانە و هەروەها هۆکاری رۆیشتنی بووە. هەروەها دەڵێت دوورخستنەوەی بڕیارێکی وەرزشی نەبووە و یانەکە پێی هەزم نەکراوە چۆن دەکرێت یاریزانێکی ئەفریقی ئەو موچە بەرزەی لە ئەڵمانیا پێبدرێت.

یانە باڤارییەکە پاش ئەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سادیۆ مانێ بە رەزامەندی هەردوولا بووە. تۆمەتی رەگەزپەرستی کە ئێستا لەلایەن چواردەوری مانێوە دەدرێتە پاڵمان، هەر لە سەرەتاوە هیچ بنەمایەکیان نەبووە. هەروەها تۆماس توخێلی راهێنەر هەرگیز بە مانێی نەوتووە کە یاری پێ ناکاتەوە و بەشێک نیە لە پلانەکان. بەڵام بەداخەوە ئەو ئامانجەی هەمان بوو لەگەڵ مانێ نەهاتنە دی و ئەمەش ئاساییە لە تۆپی پێ. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە یانە تازەکەی”.

قسەکانی باکاری سیسێی نوێنەری مانێ لە میانەی دیمانەیەک بوو لەگەڵ ئاڕ ئێم سی سپۆرت بەڵام خودی یاریزانەکە هێشتا هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button